سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com
|
|
 ناوه جوانه کانی خوای گه وره
(( ولله الاسماء الحسنى فادعوه بها وذروا الذين يلحدون في اسمائه سيجزون ما كانوا يعملون)) واته: بۆ خوای گه‌وره‌یه جوانترینی ناوه‌كان جا به‌وانه بانگی بكه‌ن و واز له‌وانه بهێنن كه له رِاستێتی ناوه‌كانی لاده‌ده‌ن و هاوبه‌شی بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن و ناوی تری لێ داده‌تاشن به‌سزای كرده‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن. وه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت: (( ان لله تسع و تسعين اسما من احصاها دخل الجنة)) . واته: خوای گه‌وره نه‌وه‌دو نۆ ناوی هه‌یه هه‌ركه‌سێ له به‌ری بكات و ماناكه‌ی بزانێت و برِوای پێ هه‌بێ وه خۆی به ماناكه‌ی برازێنێتهوه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه. به‌ڵام زانایان ده‌فه‌رموون خوای گه‌وره هه‌ر ئه‌م نه‌وه‌دو نۆ ناوه‌ی نی یه‌و به‌س به‌ڵكو زیاد له(150) ناویان هێناوه له قورئان و سوننه‌تدا .
نه وه دو نۆ له ناوه جوانه کانی خوای گه وره
الله: ناوی تاك و پیرۆزی خوایه كۆكه‌ره‌وه‌ی نا و سیفهتكتنی یه‌تی واته په‌رستراوی حه‌ق. الاخر: دوایه‌مین.پاش هه‌موو شت ده‌مێنێ. الظاهر: دیار.ئاشكرا.ده‌سه‌ڵات دار به‌زانستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا. الباطن: په‌نهان و زانا به په‌نهانه‌كان. دیاره به هۆی درووستكراوه‌كانی یه‌وه. العلی: به‌رزی به ده‌سه‌ڵات الاعلى: بڵند.بڵند بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر عه‌رشه‌كه‌ی. المتعال: زۆر به‌رز خۆ به‌رز گر له‌سه‌ر عه‌رش العظيم: موزنایهتی بێ كۆتا .وه له هه‌موو گه‌وره‌یه‌ك گه‌وره تر. المجید: پایه به‌رز رێزدار. الكبیر: گه‌وره‌ی بێ كۆتا له گه‌وره‌یی دا. السمیع: بیسه‌ری بێ سنوور به هه‌موو شتێك البصير: بینه‌ری بێ سنوور به ئاشكرا‌و په‌نهان. العلیم: زانا به هه‌موو دروست كراوان و نهێنی یه‌كانیان. الخبیر: شاره‌زا به وورده كاری شته‌كان و ئه‌وه‌ی بووه‌و نه‌بووه و ئه‌بێ ونابێ. الحمید: سوپاس كرا‌و.شایسته‌ی ستایش. العزیز: زاڵ.ده‌سه‌ڵات دار. القدیر: به توانای بێ سنوور. القادر: تواناداری بێ كۆتا و بێ سه‌ره‌تا. المقتدر: خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی توانا وهبهتوانایه به چاك كردنی دروست كراوه‌كانی. القوی: به‌توانا به‌سه‌ر هه‌موو توانایه‌ك دا. المتین: به‌هێزی بێ نیاز به هاووتا الغنی: ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ پێویستی الحكیم: كار به‌جێ لێزان الحلیم : هێدی.ئارام و پاش خه‌ری سزای رۆزی ده‌ری سه‌رپێچی كه‌ر العفو: لێ بوورده له گوناه الغفور: لێ خۆش بوو.گوناه پۆش الغفار: لێ خۆش بوی تهنیاوپۆشهری عه‌یبه التواب: ته‌وبه وه‌رگر و لێ خۆش بوو الرقیب: چاودێرِ به به‌نده‌كانی و به ئاگا به كار و كرده‌وه‌یان الشهید: ئاگادار هیچی لێ وون نابێ الحفيظ: پارێزه‌ری به‌نده‌كانی یه‌تی اللطيف: چاكه كه‌ری په‌نهان.ووردبین.نه‌رم و چاكه كه‌ر له‌گه‌ڵ دروست كراوان القریب: نزیك (بهنواناو زانستی) المجیب: وه‌ڵامگۆ.وه‌ڵامی پارانه‌وه ده‌داته‌وه به به‌خشین الودود: خۆش ویستراو له دڵی دۆسته‌كانی دا الشاكر: سوپاسی كرده‌وه‌ی كه‌م ده‌كات و له گوناهی زۆر خۆش ده‌بێ الشكور: سوپاس گوزاری سوپاس كه‌ری به‌نده‌كانی به لێخۆش‌بوونیان السید: سه‌روه‌رو گه‌وره.خاوه‌نی هه‌موو شته الصمد: جێ ی مه‌به‌ست و جێ ی نیازه.وه‌پێویستی به كه‌س نی یه القاهر: به‌تواناو ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا القهار: گه‌ردن كهچكهر به توانای خۆی الجبار: به‌ده‌سه‌ڵاتی ناچاركه‌ر الحسیب: لێپرسه‌ره‌وه‌و جێ ی راز بۆ به‌نده‌كان وبۆیان به‌سه الهادی: رِێ پیشانده‌ر.رِێنمویی كه‌ر الحكم: فه‌رمان ره‌وا.حوكم ران له نێوان هه‌ق و به‌تاڵ القدوس: پاك و بێ گه‌رد له هه‌موو عه‌یب و ناته‌واوی یه‌ك كه به ئه‌قڵ دا دێت و نایه‌ت السلام: بێ عه‌یب.وهبلاَوكهرهوهی ئاشتی البر: چاكه‌كه‌ر له‌گه‌ڵ دروستكراوه‌كانی دا الوهاب: زۆر به‌خشه‌ر الرحمن: به‌به‌زه‌یی.بهزهیهكهی هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه الرحیم: به‌خشنده.تایبه‌ت به ئیمانداران له رِۆژی دوایی دا الكریم: به‌رێز رێزگر الاكرم: رِێزگری دۆشت و ههڵبژاردراوهكانیتی و به‌خشه‌ره به بێ الرؤف: میهره‌بان به‌رانبه‌ر به گوناهباران الفتاح: دهرووكهرهوهو ئاسانكه‌ر الرازق: رِۆزی ده‌ری هه‌موو زینده‌وه‌ر الرزاق: سه‌رچاوه‌ی رِۆزی دان الحی: زیندووی بێ سه‌ره‌تا و كۆتای القیوم: مشوورگێرو هه‌ڵسورێنه‌ری كار‌و كرداری بێ حه‌وجێ بكهس الرب: په‌روه‌دگار.دروستكه‌ر و ژینه‌ر و مرێنه‌ر و هه‌ڵسورێنه‌ری كار و بونه‌وه‌ر الملك: سه‌رۆك .پادشا الملیك: موڵك به‌ده‌ستی دروست كراوه‌كان الواحد: یه‌ك و ته‌نیایه. ته‌نیایه له ژات و سیفه‌ت و كردار و كوڵكی دا الاحد: تاك. ته‌نیای بێ حه‌وجێ به كه‌س المتكبر: خۆبه‌گه‌وره‌زان.گه‌وره له سیفاتی دروست كراوان و ته‌نیا له گه‌وره‌یی دا الخالق: دروست كه‌ر.له نه‌بوونه‌وه الخلاق: به‌دی هێنه‌ری كار به‌جێ الباریء: به‌دی هێنه‌ری جوانكار المصور: وێنه كێش.وێنهكێشهری هه‌موو دروست كراوان هه‌ریه‌كه‌و له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك المؤمن: دڵنیاكه‌ری دۆسته‌كانی له سزا.به‌راست دانه‌ری به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ به‌نده‌كانی المهیمن: زاڵ و به‌سه‌ر راگهیشتوو چاودێری پارێزه‌ر المحيط : ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه به زانست و توانا‌و به‌زه‌یی خۆی المقیت: بژێوگهێن.ده‌سه‌ڵاتدار الوكیل: كار پێ سپێردراو.پشت و په‌نا الكافی: به‌س.بۆ به‌نده‌كانی به‌سه ئه‌گه‌ر بیكه‌نه پشت و په‌نا الواسع: فراوان .رِۆزی دانی هه‌موو دروست كراوهانی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌زه‌یی یه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی داپۆشیوه الحق: پایه‌دار.رِاست و ره‌وا.هه‌ق الجمیل: جوانی بێ سنوور له ژات و سیفات دا الرفیق:نه‌رم و له‌سه‌ر خۆ و پێویستی ئاسان ده‌كات كه به‌بێ ئه‌و الحیی: به‌شه‌رم به‌جۆرێك هاوتایی نی یه‌و له هیچ شتێك ناچێ الستیر: داپۆشه‌ری عه‌یب و گوناه الاله: قهرستراوی هه‌ق القابض: رِۆزی لێ گره‌وه.وێك هێنه‌ر الباسط: رِۆزی بۆ فراوانكه‌ر.لهدوودهر المعطي: به‌خشه‌ر.هه‌موو شتێكی چاكی به‌خشیوه‌و داویه‌تی المقدم: پێشخه‌ری دانه‌ر له شوێنی خۆی دا و پێشخه‌ری سزا بۆ كه‌سێك شایسته بێت المؤخر: دواخه‌ری دانه‌ر له شوێنی خۆی دا و دواخه‌ری سزا بۆ كه‌سێك شایسته بێت المبین: رِۆشن كه‌ره‌وه.ِرون كه‌ره‌وه‌ی زاتی خۆی كه بێ هاوه‌ڵه المنان: خاوه‌نی مینه‌ت و فه‌زڵ و نیعمه‌ته‌كانه‌وه شایسته‌ی منه‌ت كردنه الولی: دۆست.سه‌رخه‌ری گوێ رایه‌ڵی كه‌رانی المولى: پشت و په‌نا وسه‌رپه‌رشتی كه‌ری ئیمانداران النصير: سه‌رخه‌ری برشواداران الشافی: شیفاده‌ری ده‌رده‌كان ته‌نها ئه‌وه مالك الملك: خاوه‌نی موڵك .چۆن بیه‌وێ ده‌یگۆرێ جامع الناس: كۆكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی له قیاموت دا نور السموات والارض : نورو رِۆشن و رِووناكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ذوالجلال والاكرام : خاوه‌نی پایه‌ی بهرزورِێز.خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و به‌خشنده بدیع السموات والارض: داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی
ناوه گه وره که ی خوای گه وره اسم الله الأعضم 1- ((اللهم اني اسألك بان لك الحمد لا اله الا انت وحدك لا شريك لك المنان يا بديع السموات والارض ياذا الجلال والاكرام يا حي يا قيوم اني اسألك الجنة و اعوذ بك من النار)) . واته:خوایه من داوات لێ ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه سوپاس و ستایش هه‌ر بۆ تۆیه هیچ په‌رستراوێك نی یه به هه‌ق جگه له تۆ ته‌نهای بێ هاوه‌ڵی خاوه‌نی فه‌زڵ ومنه‌تی ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌ی خاوه‌ن پایه‌ی به‌رز و به‌رێز ئه‌ی زیندووی مشووگێرِ من داوای به‌هه‌شتت لێ ده‌كه‌م و په‌نات پێ ده‌گرم له ئاگر. 2- ((اللهم اني اسألك باني اشهد انك انت الله لا اله الا انت الاحد الصمد الذي لم يلد ولم يولد ولم يكن له كفوا احد)) . واته:خوایه من داوات لێ ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه من شایه‌تی ده‌ده‌م كه تۆ ئه‌و خوایه‌یت هیچ په‌رستراویك نی یه به هه‌ق جگه له تۆ ته‌نیای جێ ی مه‌به‌ستی ئه‌و خوایه‌ی كه كه‌ست لێ نه‌بوه‌و له كه‌س نه‌بوویت و كه‌س هاوشێوه‌ی نی یه. 3- [ ((ربي اغفر لي و تب علي انك انت التواب الغفور)) ] . واته:په‌روه‌ردگار لێم خۆش ببه‌و تۆبه‌م لێ وه‌رگره به‌راستی هه‌ر تۆ ته‌وبه وه‌رگری لێ بوورده‌ی.
[ ئاماده کردنی --- خوشکه په یام ]
|
,20:56
,
2007/11/11 ,
|
|
|
|
| |